بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی
یەکشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۲   |  10-09-2023
ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “شیرکەتی فوولاد پارس حەوت تەپە” و ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “زەهرا” لە ئیسفەهان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی فوولاد پارس حەوت تەپە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “بردنەسەرێی حەقدەستی ساڵانەیان بە پێی یاسا ” و “درانی مەزایای یاسای”یانن. هەروەها ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “زەهرا” لە ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.