فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی بەرپرسی لێژنەی تۆپی پێی سەقز لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۲   |  11-09-2023

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، “شێرکۆ حێجازی”، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی شاری سەقز لە شەقامی بەناو شووهەدا و لە پێش شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پانزە کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، “شێرکۆ حێجازی”یان بە شێوەیەکی توندووتیژانە دەستبەسەر کردووە و خستوویانەتە سندووقی ئۆتۆمبێلێک ولەگەڵ خۆیان بردوویانە. شێرکۆ حێجازی هاوکات لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی شاری سەقزە، لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارەیە و لە دووکانەکەی دەستبەسەر کراوە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ شێرکۆ حێجازی لەبەردەستدا نییە.