بانگهیشتی خوێندکارێک بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
سێشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۲   |  12-09-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، خوێندکارێک بە ناوی “دڵسۆز میری” خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لێپرسینەوەی لێکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانان، لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان وتووە کە ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، سەردانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە بکات.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دڵسۆز میری، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد بووە.
دڵسۆز میری، خوێندکاری کارناسیی کارگێڕیی زانکۆی عیلمی_کاربۆردیی سنەیە و لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو بۆ ئیتلاعاتی سنە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.