جێگیرکردنی هێزەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستان
چوارشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۲   |  13-09-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە چەندین ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازییەوە لە گۆڕەپانی “ئازادیی” شاری سنە جێگیر کراون.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە شێوەی ئامادە و بە کەرەستەگەلی تایبەتی سەرکوتکردنەوە گواستراونەتە بۆ بینای تایبەت بە “خانە معلم” لە نزیکەی دادگای شاری بۆکان و بە شێوەی کاتی جێگیر بوون.