فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی لاوێک لە گۆلشەهری کەرەج بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان حامد باقری، خەڵکی گوندی “تەجەرئەکبەر کەلهوڕ” سەر بە شاباد لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کرایە ئامانجی چوار گوللە و گیانی لەدەست دا. ئەم لاوە لە یەکێک لە شەقامەکانی گۆلشەهری کەرەج پێش کوژرانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان بانگهێشت کردبوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حامد باقری، پێش هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر حامد باقری، ناوبراو خەڵکی بانگهێشت کردبوو بۆ خۆپیشاندان و بەتەنیا لە دژی حکوومەت دروشمی وتووەتەوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند: بنەماڵەی حامد باقری، دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان ڕاستەوخۆ خۆیان گەیاندووەتە کەرەج، بەڵام هەتا ئێستا نەیانتوانیوە تەرمی کوڕەکەیان ببینن. ناوەندە حکوومەتییەکان لە ڕادەست کردنەوەی تەرمی ئەم لاوە بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، سەبارەت بە کوژرانی ئەم لاوە، بەشێویەکی سیستەماتیک دەستیان بە بەڵاوکردنەوەی هەواڵی دوور لە ڕاستی بە نێوەڕۆکی هەڵە و درۆ کردووە.