فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقز
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023

لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە، حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقزی، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، پشتڕاست کردەوە.
شیلان یووسفی، بە ٢٣ ساڵ پێشینەی وانەوتنەوە، بە دۆسیەسازی و سکاڵای حەراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز لەلایەن لێژنەی سەرەتایی سەرپێچیەکانی ئیدارەی گشتی پەروەردە و بارهێنانی سنە، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، بە خانەنشینکرانی زۆرەملێ، مەحکووم کرا.
تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستا، بەشداری لە کۆبوونەوە سێنفییەکانی مامۆستایان و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژینا ڕاگەیندراوە.
پاش پشتڕاستکرانەوەی ئەم حوکمە، شۆرای هاواهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جۆرە حوکمە نایاساییانە، دەرکردنی پەیتاپەیتای حوکمی دەرکران، کەمکردنەوەی گرووپ، خانەنشینکردنی زۆرەملێ، هەڵپەساردن لە خزمەت و …. دژی مامۆستایان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی سەرچاوەگرتوو لە بارودۆخی پادگانی و ئەمنییەتی کە بەسەر ئەم وەزارەتەدا زاڵ بووە زانیوە.