دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیەک لە شاری بانە
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە و دوای ئەوەی کە دەستبەسەریان کردووە، ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووه. بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، محەممەد چاوشینی، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “وەرچەک”ی سەر بە شاری بان دانیشتووی ئەوشارە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردووش شێرکۆ چاوشینی، کوڕی محەممەد چاوشینی لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری “سەرتەزین”ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.