دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.