لە راپۆرتێک‌دا سەبارەت بە رێژەی برسێتی لە جیهاندا نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەئێستادا گیرۆدەی برسێتی و کەمی خواردن هاتوون، گەیشتووەتە ٧٤٥ ملیۆن کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە، هێشتا وڵاتان لەسەر رێڕەوێکی راست نین بۆ بنبڕکردنی برسێتی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لە جیهان. باسی لەوەش کردووە، لەسەدا ٢٦ی دانیشتوانی گۆی زەوی بەدەست دابەش نەبوونی سەرچاوەکانی داهات بەشێوەیەکی دادپەروەر و سەقامگیر نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە گیرۆدە بوون.
ئەمە لەکاتێکدا پێشتر عەبدولحەکیم واعر، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، ناسراو بە “فاو” رایگەیاندبوو، ٣٣ لەسەدی وڵاتە عەرەبییەکان رووبەڕووی هەڕەشەی برسێتی بوونەتەوە، بەتایبەتی سووریا و یەمەن و سوودان.
جێگری بەڕێوەبەری فاو باسی لەوەشکرد، هۆکارەکانی برسێتی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا زۆرن، لەوانەش کۆچکردن و جێهێشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەهۆی جەنگ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و پەتاکان.
عەبدولحەکیم واعر ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا ٨٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەبێ هەبوونی خواردنی پێویست ژیان بەسەردەبەن. رێكخراوی فاو لە راگەیەندراوێکدا راشیگەیاندووە، ده‌رهاویشته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاوی ئه‌هواره‌كان و به‌خێوكردنی گامێشه‌كان له باشووری عێراق هه‌بووه، كه ئێستا ئه‌هواره‌كانی عێراق شاهێدی توندترین شه‌پۆلی گه‌رما بوونه‌ته‌وه كه له ٤٠ ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه، كه به‌هۆیه‌وه ئاوی رووباری فورات به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كهمبووهتەوە.