بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٨ی شەوی شەممە ٢٥ی خەرمانان، پەریسا مەحەممەدی، شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە شەقامی سی مەتری ئەم شارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
لە هەمان ڕۆژدا، گەلاوێژ تەهماسبی، تەمەن ٣٩ ساڵ و چالاکی ژینگە پارێز و شاخەوانی خەڵکی شاری سنە دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کراوە. شایەنی باسە، گەلاوێژ تەهماسبی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری پارەکە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان ڕاگیرابوو. جێگای ئاماژەیە، تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی مانەوەیان لەبەر دەستدا نییە.