فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆران
دوشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۲   |  18-09-2023

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی “مەهدی حاتەمی، سەجاد سەیدمۆرادی و ڕەزا ئیبراهیمی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنگەلێکی نادیار گواستراونەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەهدی حاتەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان و دەستبەسەریان کردووە. ڕۆژێک پێشتریش واتە شەممە ٢٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی دیکەی وەرزشکاری خەڵکی ئەو شارە بە ناوی سەجاد سەیدمۆرادی، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، ڕەزا ئیبراهیمی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم سێ هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنگەلێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.