کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۲   |  18-09-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات بە شێوەی سەرتاسەری، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئیستخدامی ساڵی ٨٩” و “چارەسەر نەکرانی کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان”، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، خوزستان، ڕەشت، ئیسفەهان، شیراز، خۆڕەم ئاباد، گیلان، ئەراک، ئەهواز و زاهێدان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “شیرکەتی پڕ داهات چیت بەسەر هات” و “مۆخابەرات جینایەت دەکات، بەرپرسان پشتیوانی دەکەن” خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.