فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە
سێشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۲   |  19-09-2023

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە و چالاکی ژینگەپارێزی سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن بنەماڵە و نزیکەکانی، بێ وڵام بووە و ناوەندەکانی حکومەتی هیچ وەڵامێکی ئەو بنەماڵەیان لەوبارەوە نەداوەتەوە. ئازاد حاجی میرزایی تا ئێستا پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی. هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دروانەتە پاڵ ئازاد حاجی میرزایی و هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەبەر دەستدا نییە.