شەوی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری دێولان کە ماوەیەک لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو و دوای هەفتەیەک ئازاد کرا، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرایەوە. سروە ڕەحمانی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و هاوژینی ئازاد عەباسی، سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی هاوسەرەکەی لەلایەن چەند کەس لە ئەندامانی ڕژیمەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندیان پێ بووە، بڵاوی کردەوە: «سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتمان کرد، ئەوان وتیان بەیانی دەگەڕێتەوە و منیش لە وەڵامدا گوتم، کەوایە قبووڵتانە کە ئێوە دەستبەسەرتان کردووە کە دەڵێن بەیانی دەگەڕێتەوە» ئازاد عەباسی لەگەڵ براکەی، سیرووس عەباسی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، ڕۆژی ١٨ی خەرمانان، دوای بانگکران لەلایەن دادگای دێولان دەستبەسەر کران. لە کاتێکدا کە ئازاد عەباسی ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو ئازاد کرابوو، سیرووس عەباسی تا ئێستا لە دەستبەسەرگەیە.