فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری قوروە
چوارشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۲   |  20-09-2023

بەرلەنیمەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان، ئارمان سولتانیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە و دووکاندار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژینا”دا جارێکی دیکە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو. هەروەها پێشتریش واتە ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سرێشاوا هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتییەکی ماڵی تورکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی محەممەد شێخ‌جەعفەری و دەستبەسەریان کردووە. ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوونیان و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتی لە شاری قوروە دەستبەسەر کراون.