فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی جەواد حەیدەری و لێدان و ئەزیەت و ئازاری بنەماڵەکەی
هەینی ۳۱-۰۶-۱۴۰۲   |  22-09-2023

هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی گوشار و هەڕەشە لە بنەماڵە دادخوازەکان لە ساڵوەگەڕی کوشتاری ناڕازیان لە ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانان بە گازی فرمێسک‌ڕێژ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی “جەواد حەیدەری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی قەزوێن و ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە “بارمتە” گرتووە. فاتمە حەیدەری، خوشکی جەواد لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ساتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم نووسی: “هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێشتا بنەماڵەکەمیان بە بارمتە گرتووە و ئینتێرنێتی گوندەکەمانیان پچڕاندووە و ناتوانم پێوەندی بە بنەماڵەکەمەوە بگرم.”
جەواد حەیدەری ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ناڕەزایەتییەکانی شاری قەزوێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەخت کرد و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە گوشار خراوەتە سەر بنەماڵەکەی.