فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی میناب
شەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۲   |  23-09-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم، لانیکەم بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی میناب ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندکراوێک کە پێشتر بە تاوانی “مۆفسێد و فی ئەرز” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی پووشپەڕ، لە زیندانی ناوەندی میناب ئێعدام کرا. ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە حاڵێکدایە کە حوکمەکەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرابووەوە.