دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە دیواندەرە
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی کامران دەستباز و خەڵکی شاری دیواندەرە، لە شەقامێکی ئەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ئەو هاووڵاتیە لە بەردەستدا نییە.