فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023

لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “کامیار خالق پەنا” و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی “سەجاد شەروەندی”، “سینا دلێری” و کەسێک بە ناوی “ئیبراهیمی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
شایانی باسە، لەم دواییانەدا “سەجاد شەروەندی”، “سینا دلێری” و “ئیبراهیمی”، لە ماڵەکانی خۆیاندا لە ئیلام لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراون. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئیلام گواستراونەتەوە.هەروەها کامیار خالق پەنا، خەڵکی سنە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم چوار هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.