ناڕەزایەتیی فەرهەنگیانی بوشێهر لە دژی سەرکوتی مامۆستایان و خوێندکاران
چوارشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۲   |  27-09-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای بووشێهر دژبه سه‌ركوتی مامۆستایان و قوتابیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی موعلیمانی به‌ندكراو بوون.
ساڵی خوێندن له حاڵێكدا لە ژێر سایەی گرانی و سەرکوتی مامۆستایان و قوتابیان ده‌ستی پێكردووه كه ته‌نیا لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٤٣ مامۆستا و ١١٠ قوتابی لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستبەسەر و زۆرێک لە مامۆستایان و خوێندکاران سزای زیندانیکردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوه. مامۆستایانی بوشێهر لە پەیامێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هیچ ئەنگیزەیەكیان بۆ پیرۆزباییی ساڵی نوێی خوێندن نییە و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی مامۆستایانی زانكۆ،موعه‌لیمانی مه‌ده‌ره‌سه، قوتابیان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.