فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی قوروە و دێلۆڕان دەستبەسەرکران
پێنجشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۲   |  28-09-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ۵ی ڕەزبەر، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی کیانووش چراغی خەڵکی شاری دێلۆڕان و دەستبەسەریان کردووە. بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لەسەر بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و لە ڕۆژانی پێش لە ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی بووە. هەروەها پێشتریش واتە کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەر، حوسێن سەنگینابادی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو کاسبکارێکی بازاڕی شاری قوروەیە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەری و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێن و ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.