هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە کانوونی ئێسڵاح و تەبییەتی سنەدا لە بارودۆخێکی خراپدایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە کانوونی ئێسلاح و تەربییەتی سنەدا لە شوێنێکی نەگەنجاو ڕاگیراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێرۆ قەدیمی لە ٩ ڕۆژ پێشەوە هیچ پێوەندییەکی تلفۆنی و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ هیچ هۆکارێک ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە لە بواری منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.