میلیتاریزه كردنی به‌لووچستان له ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی
پێنجشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۲   |  28-09-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشەممە ٥ و ٦ی ڕه‌زبه‌ر، به ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی به‌لووچستان كرا و هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا جێگیر كران.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له پارێزگاكانی دیكه‌وه ڕه‌وانه‌ی زاهیدان و شاره‌كانی دیكه‌ی به‌لووچستان كراوه. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ترسی لێ نیشتووه و ده‌یه‌وێت به ملیتاریزه كردنی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزی جەماوەری بگرێت.