دەستبەسەر کرانی دڕندانەی بەهادین حسێنی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە دیواندەرە
هەینی ۰۷-۰۷-۱۴۰۲   |  29-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی ڕەزبەر، “بەهادین حسێنی”، خەڵکی گوندی “کەسنەزان” سەر بە شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی بەمەبەستی دەستبەسەرکردنی بەهادین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ئەو هاووڵاتییە و هاوژین و منداڵەکەیان بەسەختی داوەتە بەر لێدان و کوتان. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە