دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە هەرسینی کرماشان
هەینی ۰۷-۰۷-۱۴۰۲   |  29-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو “ڕەزا نەزەری کاکوەندی” ٢۴ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە لاوەی بواری شانۆگەری، نەخۆشی زگماکی دڵی هەیە و ڕاگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی درێژ لە دەستبەسەرگە کاریگەری خراپی بۆ باری تەندروستی دەبێت.بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەزا نەزەری کاکوەندی دوای دەستبەسەرکرانی لە کەرەج، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر بۆ زیندانی تارانی گەورە گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.