ئێوارەی هەینی ٧ی ڕەزبەر، “فاتمە محەممەد پەناهی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی مارەغانی سەردەشت لەلایەن دوو زڕبرای خۆیەوە بە ناوەکانی (ع.م) و (ب.م) بە پاساوی “پاراستنی نامووس و شەرەف” و بە کەڵک وەرگرتن لە چەک کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستدایە، ئەو کچە قوربانییە نزیک ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر و لەکاتێکدا کە تەنیا ١۶ ساڵی بوو بەزۆری بنەماڵەکەی لەگەڵ ئامۆزاکەی هاوسەرگیری کردووە. شایانی باسە، ماوەیەک پێشتر، هاوژینی فاتمە محەممەدپەناهی ناوبراوی دابووە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا فاتمە یەک مانگ پێش کوژرانی بەمەبەستی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی پەنای بۆ بنەماڵەکەی هێنابوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە ماوەی شەش مانگی ئەوەڵی ئەو ساڵ لانیکەم ۵٢ ژنکوژی لە ئێران تۆمارکراوە کە ٢٠ حاڵەتی بە پاساوی “پاراستنی نامووس و شەرەف” بووە.