فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی شێرکۆ میرەکی بەدوای دەستبەسەرکرانی
شەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۲   |  30-09-2023

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ میرەکی، خەڵکی شاری دێهگولان لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و هێشتا لە دەستبەسەرگەری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،شێرکۆ میرەکی، دوو حەفتە لەمەوبەر لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئێڤین گراوستراوەتەوە، لەو ماوەیەشدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە. شێرکۆ میرەکی ڕۆژی شەممە، ٢۵ی خەرمانان، لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لەبەر دەستدا نییە.