ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی پارسیلۆنی خۆڕەم ئاباد
یەکشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۲   |  01-10-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی “پارسیلۆن”ی خۆڕەم ئاباد بە کردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەدباقر بازگیر لە دوو ساڵ لەمەوبەر و ساسان فەرزی پوور لە پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە لە ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.