نادیاربوونی چارەنووسی قارەمان لوتفی بە دوای دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۲   |  01-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەر، قارەمان لوتفی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە خاوەنی زێڕفرۆشیی لوتفی لە بۆکانە و بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی بازاڕییان و کاسبکارانی ئەم شارە لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی دا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەر ئەسعەد یووسفی هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.