سەپاندنی سزای یەک ساڵ زیندان بەسەر عەبدوڵڵا حەمزە
یەکشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۲   |  01-10-2023
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عەبدوڵڵا حەمزە هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە و دواجار دوای مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.