بەپێی ڕاپۆرتەکان، شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز، چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ، بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە جگە لەوەی کە ئەشکەنجە دراوە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە. شایانی باسە، ناوبراو جگە لەوەی بەرپرسی لێژنەی تۆپی پێی سەقزە، یەکێک لە چالاکە مەدەنییە بەناوبانگەکانی ئەم شارەیە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، لە شەقامی “شوهدا”ی شاری سەقز و نزیک شوێنی کارەکەی، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کراوە.