دەستبەسەر کردنی سەرلەنوێی فەرزاد شیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرە
دوشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۲   |  02-10-2023
سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەمە ٩ی ڕەزبەر، فەرزاد شیری خەڵکی دیواندەرە ، سەرلەنوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانان دەستبەسەر و پاش حەفتەیک بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.