برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە پاوە
دوشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۲   |  02-10-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نۆدشە، بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەر، ڕەحمان جەمشیدی خەڵکی گوندی “نەروێ”ی سەربە شاری پاوە ، لە سنووری نۆدشە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە کە دواتر بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراوەته نەخۆشخانە.