فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن بەسەر بەندکراوێکی خەڵکی قووچان
سێشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۲   |  03-10-2023

سەرەتای مانگی خەرمانان سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری قووچان سەر بە پارێزگای خوراسان کە شەش مانگ لەمەوبەر بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرایەوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
هەرچەند تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەوترێت تۆمەتی ئەوە دەراوەتە پاڵی کە سەردانی گلکۆی “عەلی موزەفەری”، گیانبەختکردوویەکی بزووتنەوەی ژینا لە شاری قووچان کردووە.
ئێستا کە سەکینە پەروانە ٥ مانگ و ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی نایاساییی خۆی تێپەڕ دەکات، لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەدەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگاییکردنی خۆی بۆ دادگا گواستراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشووە لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی دیاریکراو بێبەری کراوە و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەربوونی ئەم جارەشیدا تەنیایەک جار پەیوەندییەکی کورتماوە و کۆنترۆڵکراوی بۆ بنەماڵەکەی کردووە، ئەوەش بەو مەرجەی ڕێگەیان پێ داوە ئەو پەیوەندییەش بە بنەماڵەکەیەوە بکات کە بە زمانی فارسی قسە بکات.