فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵپەساردنی دوو مامۆستا و بانگهێشتی بە لێشاوی دەیان خوێندکار
چوارشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۲   |  04-10-2023

هاوکات لەگەڵ “یەکەم ڕۆژی ساڵڕۆژی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر زانکۆی شەریف”، ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە و هەروەها دوو زانکۆی تاران و ئەمیرکەبیر بۆ “ناوەندی بەدواداچوونی وەزارەتی ئیتلاعات” بانگهێشت کراون. 
لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمە هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی هێرشی ۱۰ی ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر زانکۆی شەریف، “ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاریی ئەم زانکۆیە لە ڕێگەی پێوەندی تێلێفۆنی نەناسراوەوە بۆ ناوەندی بەدواچوونی وەزارەتی ئیتلاعات بانگهێشت کراون.”
شەپۆلی “هەڵپەساردن” و “دەرکردن”ی مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران بەردەوامە. کاربەدەستانی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە دوای “دەرکردن”ی محەمەدمێهدی لوتفی هێرەوی و سارا مەلەکان لە زانکۆی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە نوێ‌ترین بابەت‌دا ئیلهام چەشمی خانی، ماۆستایی یاریدەدەری تەلارسازی  و تۆڕەکانی کۆمپیوتەری ئەم زانکۆیەیان هەڵپەساردووە. هۆکاری “هەڵپەساردنی” ئیلهام چەشمی خانی، “پشتیوانی ئەم مامۆستای زانکۆیە لە خوێندکارانی ناڕازی” و پێکهێنانی دۆسیە لە لایەن حیراسەتەوە بۆ ئەو لە “دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئینتیزامییەکانی ئەندامانی دەستەی زانستی” بووە. لە هەمان کات‌دا، حوسەین مێسباحیان، مامۆستای گرووپی فەلسەفەی زانکۆی ئەدەبیاتی زانکۆی تاران، بە ئاماژە کردن بە چەند مانگ “هەڵپەساردن” و قەدەغەی “بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی گرووپی فەلسەفە، چالاکی پەروەردەیی و ڕێنمایی بڕوانامەکان”، ڕایگەیاند لە ساڵی نوێی خوێندن‌دا هیچ وانە یان بڕوانامەیەکی پێ‌نەدراوە. شورا پیشەییەکانی خوێندکاران “هەڵپەساردنی” یەدوڵا دادگەر، مامۆستای زانکۆی بەهەشتی، بە هۆی واژۆی نامەی پشتیوانی لە خوێندکاران ڕاگەیاندبوو.