فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

١٠ کەس لە زیندانەکانی کرمان و شیراز لەسێدارەدران
پێنجشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۲   |  05-10-2023

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی جێبەجێ‌ کردنی سزای لەسێدارەدان لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیم، ١٠ بەندکراوی دیکە لە زیندانەکانی کرمان و شیراز لە سێدارە دراون. 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ‌شەمە ١١ی ڕەزبەری هەواڵدەری حاڵ‌وەش، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٩ی ڕەزبەر، پێنج بەندکراو لە زیندانی کرمان لە سێدارە دراون. 
ناوی دوو کەس لە لەسێدارەدراوانی کرمان “عەوەز مورادی” و “ڕەمەزان خورشید” ڕاگەیندراوە، ئەو پێج زیندانییە پێش‌تر لە پێوەندی بە تاوانی پێوەندی‌دار بە مادەی هۆشبەرەوە بە لە سێدارە دان سزا درابوون. 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندبوو دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٩ی ڕەزبەر پێنج هاوڵاتییان لە شاری شیراز لە سێدارە داوە. 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم کەسانە لە زیندانی ناوەندی (عادڵ‌ئاباد)ی شیراز لە سێدارە دراون و تۆمەتی یەکێکیان بە ناوی “حەمیدڕەزا خودابەندە قەشقایی” و “ئەفساد فیلئەرز و موحاربە” بووە. 
بەپێی نووسینەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ١٥ کەس بە تۆمەتی موحاربە و ئەفسادفیلئەرز لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارەدراون. 
لە ناو وڵاتانی جیهان‌دا ئێران بەرزترین ئاماری جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی هەیە و لە ئەم ساڵ‌دا تا ئێستا ٥٢٣ کەس لەوانە ١٣ ژن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە سێدارە دراون.