فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی کۆمەڵایەتی لە سەقز دەستبەسەرکرا
هەینی ۱۴-۰۷-۱۴۰۲   |  06-10-2023

کەیوان ڕەحیمی، هەڵسووڕاوی کۆمەڵایەتی و لە چالاکانی میدیایی خەڵکی شاری سەقز دوای داواکاری لەسەر ئازادکردنی هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی، سێ هەڵسووراوی مەدەنی دەستبەسەرکراو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەیوان ڕەحیمی و دەستبەسەریان کردووە. ئازاد ئەمینی ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان، هێرۆ قەدیمی ٢١ی خەرمانان و شێرکۆ حیجازی ٢٠ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکران. ئەو چالاکە مەدەنییانە بۆ بەندیخانەی سنە گواسترانەوە و ئێستا چارەنووسیان نادیارە. هێرۆ قەدیمی بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنی پەستانی خوێن، زیان دیتنی بڕبڕەی پشت و هەروەها پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی، لە بارودۆخێکی دژوار لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.