بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە قەزوێن و زاهێدان
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023
ڕۆژی هەینی ١٤ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵان چووانی شیرکەتی ڕەزایەت خۆدرۆ و کۆمەڵێک لە هاوڵاتییانی خاش، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ماڵبەتاڵان چووانی شیرکەتی “ڕەزایەت خودرۆی تەراوەت نۆوین” لە قەزوێن لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، نەگەڕاندنەوەی سەرمایەکانیان و بەرخورد نەکردن لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار بەم پەروەندەیە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان لە شاری خاش، بە دوای بەڕێوەچوونی نۆژی هەینی، هاتنە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.