فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

وەرگرتنی بەڵێننامە و هەڕشە لە دایکی ئارمیتا گراوەند
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023

شەوی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر، دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی “شەهین ئەحمەدی”، دایکی ئارمیتا گەراوەند، ناوبراو دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە لەسەر بڵاونەکردنەوەی زانیاری لەبارەی بارودۆخی کچەکەی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری تاران گەڕێندراوەتەوە.
لە هەمان ڕاستادا، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای گواستنەوەی ئارمیتا بۆ ژوورێکی نادیار لەو نەخۆشخانەیە، هەموو کارمەند، پزیشک و  هێزە ئەمنییەکانیان بە گومانی بڵاوکردنەوەی زانیاری و میدیایی کردنەوەی بارودۆخی ئارمیتا گۆڕیوە.