بەڕێوەچوونی لانیکەم شەش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی شەممە
یەکشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۲   |  08-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، لانیکەم شەش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە کارمەندانی مۆخابەرات لە یاسووج، سەقز و فارس، بە شێوەی جیاجیا لە بەرامبەر بینای شوێنی کارەکەیان، ژمارەیەک لە کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەرات لە گیلان و ژمارەیەکی دیکە لەم کارمەندانە لە بەرامبەر بینای شاهد ناوەندی مۆخابەراتی تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەروەها ژمارەیەک لە خوازیارانی ماشێنی سایپا، لە بەرامبەر بینای شوڕای ڕێکابەر لە تاران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.