هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
شەوی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، ئەیووب ئەحمەدی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی ئارەنان سەر بە شاری سنە، لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر خانەباغێک دەستبەسەرکرا.
ئەیووب ئەحمەدی، ئامۆزای عەلی و دیار ئەحمەدییە کە لە ٢٤ ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەستبەسەکراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدانییە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەیووب ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە بووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە. عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ئەم ساڵ لە گوندی ئارەنان دەستبەسەرکران.