فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە
سێشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۲   |  10-10-2023

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە، وێڕای ئاگاداری و هۆشداری لەسەر زیادبوونی ئامارەکانی جێبەجێکردنی ئەو سزا نامرۆڤانەیە لە ئێران، ڕایدەگەینێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٣) ڕۆژانە دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لەسێدارە دراون.
 بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تاکوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەر واتە ٢٨١ ڕۆژ، سزای سێدارەی ٥٣٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە، واتە بە شێوە نێوەنجی ڕۆژانە دوو کەس لەسێدارە دراوە. بەپێی ئاماری تۆمار کراو، لەو ماوە دیاریکراوەدا لانیکەم ١٣ ژن سزای سێدارەیان جێبەجێ کراوە کە بەپێی بەندیخانەی شارەکان بەم شێوەی خوارەوەیە: ئیسفەهان ٣ کەس، ڕەجایی شار ٢ کەس، مەشهەد ٢ کەس، زاهیدان، کەهنووج، بیرجەند، کرمان، هەمەدان و قوم هەرکامەیان یەک کەس. هەروەها بەپشتبەستن بە هەندێک زانیاریی بەردەست، ٣ بەندکراوی دیکە کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە و لە کاتی تاوانەکەدا بە منداڵ دادەنرێن، سزای سێدارەی ئەو ٣ منداڵەش جێبەجێ کراوە.