فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تاران؛ پشکنینی ماڵی زەهرا شەفیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۲   |  12-10-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی رەزبەر، ماڵی زەهرا شەفیعی، نووسەری دەستبەسەرکراو لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە تاران پشکنینی بۆکرا. ئەو هێزانە دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی زەهرا شەفیعی و بنەماڵەکەیدا گرتووە.

سەعید دێهقان، پارێزەری دادگوستەری لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، پێنج کەس لە هێزە ئەمنیەکان چوونەتە ماڵی تایبەتی زەهرا شەفیعی، هاوکات لەگەڵ گەڕان و پشکنینی ماڵەکە، مۆبایلی ئەندامانی خێزانەکەی، هەندێک کەلوپەلی شەخسی وەک کتێب و بابەت و کارە زانستییەکانی خۆی و کچەکەی لەگەڵیان خۆیان بردووە.