فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتڕاست بوونەوەی حوکمی زیندانی پەیمان فەرهەنگیان لە دادگای پێداچوونەوە
شەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۲   |  14-10-2023

پەیمان فەرهەنگیان، شاعیر و هەڵسووڕاوی کرێکاری کە پێشتر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی ئاستانە بە دوو یەک زیندان و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە لایەن پارێزەرەکەیەوە پێی ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم حوکمە، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شارستانی زابۆل و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە هەر وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسە، ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان دەرکراوە، بەڵام ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕەزبەر بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.