فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی وەزارەتی نەوت
دوشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۲   |  16-10-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی وەزارەتی نەوت، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی وەزارەتی نەوت شاغڵ لە مەیدانە نەوتییەکانی “فرووزان، بەهرەگان سەر و ئەبووزەڕ” سەر بە شیرکەتی نەوتی “فەلات قاڕەی ئێران” لە پارێزگای بووشێهر، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان لە کار کێشایەوە و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دیاری کردنی سەقفی حقووقی خانەنشین کراوان، لەناوبرنی ئیرادەی ئینسانییە” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.