فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی ڕێگریی کردن لە ناردنی زیندانیانی سیاسی بۆ نەخۆشخانە
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023

ڕۆژی چوارشەمە ٢٦ی ڕەزبەر “هیدایەت فەرزادی” سەرۆکی زیندانی ئێڤین ڕێگری لە دوو زیندانی سیاسی کرد کە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن. “ڕەزا شەهابی” هەڵسووراوی کریکاری و “حسین ڕەزاق” هەڵسووراوی میدیایی، ئەو دوو زیندانییە سیاسیەن کە سەرەڕای پێویستیان بە نەخۆشخانە، تا ئێستا بە فەرمانی فەرزادی، ڕێگریی لە گواستنەوەیان کراوە. 
ئەم ڕێگرییە لە حاڵێک دایە کە گواستنەوەی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە فەرمانی پێداگرانەی دەرمانگای زیندانی ئێڤینی لە سەر بووە. 
ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕەزا شەهابی بە هۆی ئازاری تووندی ملییەوە دەبێت بەپێی ڕێنمایی پزیشکی یاسایی بە خێرایی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ بکرێت.
هەروەها حوسەین ڕەزاق دەبوا لە ۱٨ی ڕەزبەردا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بە هۆکاری هاوشێوە، سەرۆکی زیندان ڕێگری لێ کردووە.