مانگرتن له خواردنی عاتفه ڕه‌نگڕیز له زیندانی سمنان
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، عاتفه ڕه‌نگڕیز هەڵسووراوی مافی ژنان و کریکاری له ناڕه‌زایه‌تی به ناروونی چاره‌نووسی له به‌ندیخانه‌ی سمنان مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، عاتفه ڕه‌نگڕیز هەڵسووراوی مافی ژنان و كرێكاری كه له ١٩ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی و‌ه‌رامین گوازرابووه، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سمنان ڕاگۆیزرا و له ناڕه‌زایه‌تی به ناروونی چاره‌نووسی و هه‌روها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به وه‌سیقه ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.