فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۲   |  23-10-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی “خەسرەو نەقیانی”، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشتی سەر بە لوڕستان لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لەسێدارەدانی خەسرەو نەقیانی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەرییەوە بڵاونەبووەتەوە.