ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌به‌رده‌م ئوستانداری یەزد
پێنجشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۲   |  26-10-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەڕێچوونیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌زد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. په‌ره‌ستاران ڕایانگەیاندووە كه ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری زۆر كه‌مه و ده‌وڵه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابوو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بهڵێنیەکان جێبه‌جێ نه‌كراوه و له بارودۆخێكی خراپی پیشه‌یی و بەڕێچوون دا ژیان به‌سه‌ر دەبەن.