فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەدخودا، خەڵکی شاری بۆکان و باوکی منداڵێک، ماوەی ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای ئەوەی کە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر کوڕەکەیان لە بەردەستدا نییە و ناوبراو ڕێگەی پێ نەدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە بنەماڵە و کەسوکارەکەیەوە بکات، ئەمەش نیگەرانیی جددی لەسەر تەندروستیی ئەم لاوەی لێ کەوتووەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد کەدخودا و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ڕەزبەر کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە شاری بۆکان و ئەو ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.